ئومێد خۆشناو، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، 13 مادده‌ى پڕۆژه یاساى چاكسازى پهسندكراوون و ده‌ستكه‌وتى گرنگیان تێدایه بۆ مووچه‌خۆر و خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان.
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەپێی یاسای خانەنشینی لەمەودوا هێزەكانی یەكەی 70 و 80ی پێشمەرگە یەك یەكەی حسابییان دەبێت.
ئومێد خۆشناو له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى مادده پهسندكراوهكانى پڕۆژه یاساكه‌وه گوتى: "دانیشتنى په‌رله‌مان تا دره‌نگانى ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه یاساى چاكسازى و ئه‌گه‌ریش ته‌واو نه‌كرا، ئه‌وا له داهاتوویه‌كى نزیكدا په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و ته‌واوى ده‌كات".
ئومێد خۆشناو له باره‌ى خاڵه پهسندكراوهكانهوه گوتى: "ئه‌وه‌ى تا ئێستا په‌سند كراوه، ئه‌مانه‌ن: پاككردنه‌وه‌ى لیستى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى خانه‌نشینى نایاسایى، كه لاى هه‌مووان روونه، له ساڵانى رابردوو به هه‌ر هۆكارێك بووبێت، ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌سى ناشایسته خانه‌نشین كرابوون، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینى پله تایبه‌ته‌كان یه‌كێكى دیكه له گفتوگۆكان بوو و هه‌میشه باسى ده‌كرا، بڕیارى ئه‌وه‌ش درا، بڕى خانه‌نشینى پله تایبه‌ته‌كان كه‌مكرایه‌وه.
خاڵێكى دیكه، نه‌مانى فره مووچه‌ییه. ئه‌وانه‌ى زیاتر له مووچه‌یه‌كیان هه‌بووه، به پێى ئه‌م یاسایه، هیچ كه‌سێك نامێنێ زیاتر له مووچه‌یه‌ك وه‌ربگرێت، ته‌نیا كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى نه‌بێت، كه ئه‌وان مووچه‌كه‌یان وه‌ك مینحهیهكه. خاڵێكى دیكه، به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینى پله نزمه‌كان، دواى جێبه‌جێكردنى ئه‌م یاسایه، هیچ خانه‌نشینێك له 300 هه‌زار كه‌متر وه‌رناگرێت".
گوتیشى: خاڵێكى دیكه، یه‌كخستنه‌وه‌ى یه‌كه‌ى ژمێریارى یه‌كه سه‌ربازییه‌كانى یه‌كه‌ى حه‌فتا و هه‌شتا و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌بێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
دەربارەی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو روونیكردەوە، حسابی بانكی بۆ ئەو موچانە دەكرێتەوە و ئەگەر ئەمساڵیش فریا نەكەوێت لە ساڵی 2019وە فەرمانبەر لەڕێگەی ئەو ژمارە حسابییەوە كە بۆی دەكرێتەوە، دەتوانێت هەموو مامەڵەیەكی باج و ڕسومات بەو مووچە پاشەكەوتكراوانە لە فەرمانگەكانی حكومەتدا ڕایی بكات.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شى گوتشی: له مادده‌ى سێزده پێشنیازى ئه‌وه‌مان كرد، ده‌سته‌به‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكرێت و بتوانرێت ئه‌و پاشه‌كه‌وته سوودى لێ وه‌ربگرێت و به‌كارى بهێنێت له مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا و ئه‌وه‌ش په‌سند كرا".
له باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، گوتى: "خاوه‌ن پێداویستییه‌كانیش نیگه‌رانیان هه‌بوو، كه به پێى ره‌شنووسى پرۆژه‌كه، ده‌رماڵه‌یان ده‌بڕدرێت یان ئه‌و مینحه‌یه‌ى هه‌یان بووه ده‌بڕدرێت، به‌ڵام ئێمه هاوڕاین كه ئه‌و پرسه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
روونیشیكرده‌وه، "به گوێره‌ى زانیارى وه‌زیرى دارایى به جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایه بڕى 150 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حكومه‌ت بتوانێت هه‌موو مانگێك جارێك به رێكوپێكى مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراو بدات".
ئومێد خۆشناو باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌ویش یاساكه ته‌واو نه‌بێت، ئه‌وا له نزیكترین واده‌دا ته‌واوى ده‌كه‌ین و تا دره‌نگانى شه‌ویش به‌رده‌وام ده‌بین".
روونیشیكرده‌وه، "به‌شێك له بڕگه و مادده‌كان پێویستیان به رێنمایى و په‌یڕه‌وه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه و پێویسته بۆیان دابنرێت و هه‌م په‌رله‌مان و هه‌م حكومه‌ت جدیین له جێبه‌جێكردنى یاساكه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.