رێكخراوی تیرۆریستی داعش له پێگه‌و ماڵپه‌ره ئه‌لیكترۆنیه‌كانی خۆی چه‌ند وێنه‌و بڵاوكراوه‌ی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی هێرشه‌كانی كه یه‌كێك له‌و جۆره هێرشانه هه‌مان ئه‌وه‌ی پێشووه كه هێرشكردنه به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له ئه‌وروپا و رۆژئاوا .
ئه‌م داوایه له لایه‌نگران و ئه‌ندامانی ده‌كات كه به‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه هێرش بكه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و بیانكوژن، به پێی شاره‌زایان ئه‌م جۆره بڵاوكراوانه به‌ڵگه‌ی ئیفلاسی دارایی و سیاسییه كه ناتوانن پلانی تۆكمه بۆ هێرشه‌كانیان رێكبخه‌ن .
هه‌روه‌ها گروپێكی تیرۆریستی داعش داوا ده‌كات كه خه‌ڵك بسوتێنن و هێرش به چه‌كی تاك ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌م پلانانه‌ش له رووی سه‌ربازی و پیلانی تیرۆریستی ئاسانترین رێگه‌ی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستییه بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به هیچ جۆره ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی گه‌وره بێت .
پێشتریش رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌و بارهه‌ڵگری له چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستی له ئه‌وروپا به‌كارهێنا وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و سوید .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.