لە چوارچێوەی گفتوگۆكانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پڕۆژە یاسایی چاكسازی لە مووچەی خانەنشینی بڕیار درا كەمترین مووچەی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان 300 هەزار دینار بێت.
كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێ كردنی پڕۆژەی چاكسازی مووچەی خانەنشینی بەردەوامە و لە مادەیەكی پڕۆژەكەدا بە هاوئاهەنگی نێوان پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم بڕیاردا مووچەی خانەنشینی زیاد بكرێت.
بەكۆی دەنگی پەرلەمانتاران و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێم بڕیار دراوە كە مووچەی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان زیاد بكرێت.
كەمترین مووچەی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان 300 هەزار دەبێت و ئەو بڕیارەش تەواوی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
دوو هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان سەرقاڵی تاوتوێكردنی پڕۆژەی چاكسازییە لە هەرێمی كوردستان.
ئەو بڕیارە لە 1ی 1ی 2018 جێبەجێ دەكرێت و هەموو خانەنشینان دەگرێتەوە، كەمترین مووچەی خانەنشینان جێگیر كراوه، بەڵام زۆرترین مووچەی خانەنشینی جێگیر نەكراوە.
لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا لەبارەی چاکسازی ژمارەیەک لە وەزیرەکان ئامادەی دانیشتنەکان دەبن.
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسایی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی بۆ سبەی سێشەم دوا خرا.
شایهنی باسه لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دووشەممه، دوو مادەی تری پڕۆژەكە پەسەند كرا كە لە یەكێك لە مادەكاندا بڕیاری زیادكردنی مووچەی خانەنشینی درا بە جۆرێك كەمترین مووچەی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان 300 هەزار دینار بێت.
مادەی حەوتەمی پڕۆژەكە كە ئەمڕۆ پەسەند كرا تایبەتە بە خزمەتی وەزیفەی گشتیی كە دەبێت فەرمانبەران دوای تەواو كردنی تەمەنی خزمەتی ڕاستەوخۆ خانەنشین بكرێن.
لە مادەیەكی تری پڕۆژەكەدا كە تاوتوێ كراوە و پەسەند كردنی ماوەتەوە بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو خانەنشینیانەدراوە كە لە دەرەوەی كوردستان نیشتەجێن و نەگەڕاونەتەوە كوردستان.
لە دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەمی ڕابردوو پەرلەمانی كوردستان شەش مادەی لە پڕۆژەكە پەسەند كرد، پەرلەمانتارانی كوردستان ڕایان گەیاند كە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە زیاتر لە 100 ملیار دینار بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە.
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسایی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی بۆ سبەی سێشەم دوا خرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.