Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:28

وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ تورکیا: یۆنان سوریاو عێراق نییه‌

یۆنان: ئەنقەرە توانای دەستێوەردانی یۆنانی نییه‌
کوردستان TV
100%

نیكۆس كۆتزیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان لەبارەی گرژییەكانی نێوان وڵاتەكەی و توركیا رایگەیاند" پێویستە توركیا بیر لەو قسەیەی ئه‌وان بكاتەوە كە دوو ساڵە پێیان دەڵێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ "یۆنان نە سوریایە و نە عێراق.

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی یۆنان دوای ئەوە دێت كە توركیا دەست لەكاروباری ناوخۆی سوریا و عێراق وەردەدات و چەندین ئۆپەراسیۆن و لەشكركێشی لەناو خاكی ئەو دوو وڵاتە ئەنجامداوە.

نیكۆس كۆتزیاس ئەوەشی خستەڕوو" ئەنقەرە ناتوانێت یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل بكات، هەروەك چۆن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەیكات".

لەبارەی گرژییەكانی نێوان یۆنان و توركیا و هەوڵەكانی توركیا بۆ دەستوەردان لەكاروباری ئەسینا، نیكۆس كۆتزیاس وتی" یۆنان وڵاتێكی رێكخراوە، هەموو رێكارێكی خۆی هەیە لەپاراستنی خاكەكە و سنورەكانی".

وەزیری دەرەوەی یۆنان رونیشیكردەوە" پێناچێت ئەنقەرە توانای دەستێوەردانی پلانەكانی یۆنانی هەبێت، سەبارەت بە وزە كە لەگەڵ قوبرسدا هەیەتی".

ناوبراو وتیشى" ئەنقەرە دەزانێت كە پلانی قوبرس بۆ وزە بەستراوەتەوە بە فەڕەنسا و ئەمەریكاوە، بۆیه‌ توركیا توانای خۆهەڵكێشانی نییە بەسەر ئەو دوو وڵاتەدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.