Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:30

گرووپی میوزیکی ژیوارکۆنسێرتێک ساز دەکەن

داهاتەکەشی بۆ خەڵکی لێقەوماوی بوومەلەرزەکەی سەرپێڵ‌زەهاوە
Gurpe Zewir
کوردستان TV
100%

له‌ ڕۆژانی داهاتوودا گرووپی میوزیکی ژیوار کەلە کۆمەلێک کچ و ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند پێکهاتوون، له‌ شاری ئیلام کۆنسێرتێکی دوو رۆژە ساز دەکەن و داهاتەکەشی بۆ خەڵکی لێقەوماوی بوومەلەرزەکەی سەرپێڵ‌زەهاو و شارەکانی دیکەی کرماشانە.

گرووپی مۆسیقای ژیوار، بە سەرپەرشتیی خانمە هونەرمەند "ژیوار شێخولئیسلامی" چەند ساڵێکە لە سنە دامەزراوە کە هەموویان لە کچ و ئافره‌تان پێکهاتوون هەتا ئێستا لە ئاستی ئێران و دەرەوەی وڵات و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەیان کۆنسیرتیان ساز کردووە.
شایانی باسه‌ ئه‌و گرووپه‌ هونه‌رییه‌ له‌ ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو له‌ هۆڵی شانۆی ئیداره‌ی کولتووری ئیلام کۆنسێرتێکی مۆسیقا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

كوردستان تیڤی / كامران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.