Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:23

ساندرا به‌ زمانی ئیسپانی گۆرانییه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌

زیاتر وه‌ك شاعیر ناسراوه‌
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد " ساندرا "  كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا شاعیریشه‌  به‌ زمانی ئیسپانی  و به‌ ستایلی پۆپ تازه‌ترین گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ نیشته‌جێی وڵاتی سویسرایه‌ ئاشكرایده‌كات خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه‌ و كاری تۆماركردن و موزیكی گۆرانییه‌كه‌ش ته‌واو بووه‌ .

ناوبراو وتیشی ئه‌م گۆرانییه‌ ته‌نیا كاری كلیپكردنی ماوه‌ به‌ڵام تاكو ئێستا دیار نییه‌ كه‌ی و له‌ كوێ كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت .

ساندرا ساڵی ڕابردوو  یه‌كه‌م گۆرانی خۆی به‌ ناوی " پێشمه‌رگه‌ " بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ خۆی ئاماده‌ی كردبوو .

جێی باسه‌ " ساندرا عه‌لی " زیاتر وه‌ك شاعیر ناسراوه‌ ، خاوه‌نی چه‌ند كتێبێك و سیدییه‌كی شیعرییه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.