Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:26

زیاتر لە 4000 کەس چاوەڕوانی دادگان

تەنها 300 كەس دانیان بە تاوانەكانیان ناوە
زیاتر لە 4000 كەس چاوەڕوانی دادگان
کوردستان TV
100%

لیوا نەجم جبوری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی نەینەوا رایگەیاند كە زیاتر لە 4000 كەس تۆمەتبارن و چاوەڕوانی بڕیاری دادگان لە شاری موسڵ .

بەپێی رۆژنامەی قودسی عەرەبی ، جبوری ئەو ژمارە كەسە دەستگیركراوانە تا ئێستا فەرمانی دادوەر بە سەریاندا دەرنەچووە كە ئایا تاوانبارن یاخود نا ، چاوەڕوانی بڕیاری دادگان كە ئایا ئەندامی داعشن یاخود نا .

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی نەینەوا روونیكردەوە كە ژمارەی ئەو كەسانە نزیكەی 5000 كەس دەبن كە بەشێك لەو ژمارەیە دانیان بە تاوانەكانیان ناوەو ئەوانیش تەنها 300 كەس دەبن ، بەڵام ژمارەیەكی  زۆر كە زیاترن لە 4000 كەس چاوەڕوانی بڕیاری دادگان . جبوری ئەوەشی راگەیاند كە خانەوادەی ئەو تۆمەتبارانە هیچ رێوشوێنێكیان بەرامبەر بە خانەوادەی ئەو تۆمەتبارانە وەرنەگرتووە كە لە نێو رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوونە .

روونیشیكردەوە كە ئەوان پابەندن بە بڕیاری حكومەتی عێراقی كە تیایدا هاتووە هەر تیرۆریستێكی داعش داواكراوە بەڵام خانەوادەكەی بەپێی یاسا داواكراو نین .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.