هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ له ئۆرشه‌لیم ده‌ستبه‌كار ده‌كات و ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه مایه‌ی خۆشحاڵی ئه‌مریكایه.
هه‌رچه‌نده پێشتر مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له سه‌ردانێكیدا بۆ ئیسڕائیل رایگه‌یاندبوو كه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كۆتایی ساڵی 2019 له ئۆرشه‌لیم ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسێكی پله باڵای ئه‌مریكی كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، رایگه‌یاندووه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا تا سێ مانگی دیكه به فه‌رمیی له ئۆرشه‌لیم ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنه‌كانی ئیسڕائیل باسیان له‌وه كردووه كه ده‌یڤید فریدمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسڕائیل به‌مدواییه خۆی زیاتر له ئۆرشه‌لیم ده‌مێنێته‌وه و دوای گواستنه‌وه‌ی فه‌رمیی باڵیۆزخانه‌ش ئۆفیسی كاری ناوبراو له بینای ئێستای قونسوڵییه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ئارنونا له ئۆرشه‌لیم ده‌بێت، چونكه درووستكردنی باڵیۆزخانه‌ی نوێ له ئۆرشه‌لیم چه‌ند ساڵێك كاتی ده‌وێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.