Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:48

بریارى دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە هەرێمى کوردستان راگیرا

لە هەرێمى کوردستان (15) زانکۆى تایبەتى هەیە
کوردستان TV
100%

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕایگەیاند" بەفەرمانى وەزارى ژمارە (286) کە لە ڕێکەوتى (22/ 2/ 2018) بە واژۆى (د. یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، بڕیاردرا بە ڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە هەرێمى کوردستان".

ڕوونیشیکردەوە ئەو بریارە بۆ دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنى  دۆخى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى کوردستانه‌، گوتیشی: "بڕیاره‌كه‌ هاوکاتە لەگەڵ پێکهێنانى (بۆردى باڵاى خوێندنى تایبەت) لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ئەرکى سەرەکى ئەو بۆردە بریتیە لە دیراسەکردنى هەمەلایەنەى دۆخى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان و هەڵسەنگاندیان لەڕوى زانستى و ئەکادیمى و کارگێڕى و دارایى و ژێرخانەوە".

لە کۆتایشدا، ئاشکرایکرد ئەو بڕیارە کە پەیوەستە بەڕاگرتنى وەرگرتنى پرۆپۆزەڵ بۆ دامەزراندنى زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت  چووه‌تە بوارى جێبەجێکردنەوە و تا ڕێکەوتى (31/ 12/ 2019) بەردەوام دەبێت.

لە ئێستادا لە هەرێمى کوردستان (15) زانکۆى تایبەتى هەیە، هەروەک چەند زانکۆیەکى دیکەش دواى تێپەڕبون بە پڕۆسەکانى دڵنیاى جۆرى و متمانەبەخشین و سەرجەم ڕێکار و ڕێنماییە یاسایى و کارگێڕییەکاندا ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانیان بۆ دامەزراندن وەرگرتوە، هاوکات (10) پەیمانگەى تایبەتیش لە هەرێمى کوردستان هەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.