Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:17

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو رێگه‌ی هه‌ولێر - سلێمانی لەدۆڵی سماقوڵی گیراوه

زۆریی باران بارین بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی جه‌لی
کوردستان TV
100%

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی جه‌لی، رێگای هه‌ولێر ـ سلێمانی له دۆڵی سماقوڵی گیراوه . 


په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: زۆریی باران بارین بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی جه‌لی له دۆڵی سماقوڵی و به‌مه‌ش رێگای هه‌ولێر بۆ سلێمانی و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین له دۆڵی سماقوڵی گیراوه و گرفتی هاتوچۆ دروست بووه . 

بۆیه هاووڵاتییان و شۆفێران ده‌توانن له رێگه‌ی هه‌ولێر شه‌قڵاوه هیران و " هه‌ولێر كۆیه بۆ سلێمانی و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین هاتوچۆ بكه‌ن . 

هاوكات په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان راشیگه‌یاند: تیمه‌كانی رێگاوبان سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگای دۆڵی سماقولین له به‌نداوی جه‌لی .  

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.