Erbil 7°C شەممە 11 کانوونی دووەم 08:01

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا: هاوکارى پێشمه‌رگه‌ که‌مکراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت

هێشتا پنتاگۆن پاره‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ دابین ده‌كات
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا: هاوكارى پێشمه‌رگه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا پێنتاگۆن دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن. 

ئه‌م قسه‌یه‌ی پێنتاگۆن دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ سایتی مۆنیتۆری ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردبووه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌ داراییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه‌ راگرتووه‌ كه‌ گرنگرترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش . 

گوته‌بێژى پێنتاگۆن بۆ كاروبارى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى ئه‌مریكا، ئێریك باهۆن، به‌ كه‌ناڵى ئه‌لحوڕه‌ى ئه‌مریكى رایگه‌یاندووه‌ پێنتاگۆن سیاسه‌تى خۆى له‌ باره‌ى پێدانى هاوكارى به‌ هێزه‌ كوردییه‌كانى عێراق نه‌گۆڕیوه‌ و هێشتا پێنتاگۆن پاره‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ دابین ده‌كات بۆ پێدانى مووچه‌ى ئه‌و هێزانه‌ و پشتیوانى دارایى له‌ پرۆگرامى راهێنانیان، ئه‌مه‌ش به‌ رێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق . 

ئێریك باهۆن راشیگه‌یاند: كه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ى گۆڕانى به‌سه‌ردا هاتووه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ هێزه‌ كوردییه‌كان ته‌رخانكرابوو، له‌ 365 ملیۆن دۆلاره‌وه‌ له‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵدا، كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا كراوه‌ته‌ 290 ملیۆن دۆلار . 

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌، كۆتایهاتنى به‌شێكى زۆرى پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌ له‌ دژى داعش .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.