له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی دوبه‌ی بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر ئاستی ئافره‌تان كچه تێنسزانی ئۆكراینی یلینا سڤیتۆلینا توانی خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كچه تێنسزانی ژاپۆنی نعومی ئۆساكا به‌ده‌ست هێنا.
خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌م سڤیتۆلینا له‌یاریه‌كی فۆناغی چاره‌گی كۆتایی رووبه‌رووی نعومی ئۆساكای ژاپۆنی بویه‌وه و توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا بێنێت، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش چوار.
به‌م بردنه‌وه‌یه كه یه‌ك كاتژمێر و بیست‌و دووخوله‌كی خایاند سڤیتۆلینا گه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی و یاری داهاتووشی له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌ن پۆلینی شه‌شه‌م ئه‌نجیلیك كیربیری ئه‌ڵمانی ده‌بێت .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌دا كچه تێنسزانی ئه‌ڵمانی ئه‌نجیلیك كیربیر توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كارلۆینا بلیسكۆڤا به‌ده‌ست بێنێت‌و خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی.
كیربری خاوه‌ن پۆلینی شه‌شه‌م له‌قۆناغی چاره‌گی كۆتایی رووبه‌رووی كارۆلینا بلیسكۆڤای چیكی بویه‌وه‌و یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام برده‌وه، شه‌ش چوار ، شه‌ش سێی.
به‌و ئه‌نجامه یاری داهاتووی كیربیر له‌به‌رامبه‌ر یلینا سڤیتۆلینای ئۆكراینی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.