جیم هانسه‌ن سه‌رۆكى گرووپى خوێندنى ئاسایشه و له سوپاى هێزى تایبه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانى ئه‌مریكا خزمه‌تى كردووه، له نوسینێكى بۆ فوكس نیوز باسى ره‌وشى ناوچه‌ى سوریا و عێراقی كردووه و رایده‌گه‌یه‌نێت: به دابه‌شكردنی سوریا و عێراق ئاشتى له‌و ناوچانه به‌ده‌ست دێت.
پاكیى و دروستى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى چه‌مكێكى گرنگه و ناكرێت بیر له دابه‌شكردنیان بكرێته‌وه، تا ئه‌و راده‌یه‌ى خودى ده‌وڵه‌ته‌كه ببێت به گرفت، ئه‌مه بارودۆخه‌كه‌ى سوریا و عێراقى ئه‌مڕۆیه – دوو وڵات ته‌نها به ناو ماونه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه‌ى كه سوننه و شیعه و كورده‌كان نیشانیان داوه ناتوانن پێكه‌وه بژین به ئاسووده‌یى.
ئه‌مه ته‌نها بابه‌تێكى ناوخۆیى نییه كار له خهڵكهكانى دوو نه‌ته‌وه‌ى وڵاته‌كه بكات، به‌ڵكو هێزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا و هێزى ڕووسیا له سوریا، به قوولى تێوه‌گلاو بوونه‌ته‌وه له شه‌ڕى سێ گرووپه نهژادیهكه، ئه‌و دوو هێزه ئه‌تۆمیه به‌توانایه پشتگیرى لایه‌نى جیاواز ده‌كه‌ن و ره‌وشێكى مه‌ترسى و ناكۆكى ئه‌تۆمى دروستكردووه له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ڕووسیا، ئه‌مه‌ش ده‌شێت مه‌ترسى ناكۆكى له نێوانیان زیادبكات و داگیرسانى شه‌رێكى ئه‌و دوو زل هێزه‌ى لێبكه‌وێته‌وه و له ئه‌نجامدا كۆنتڕۆڵى به‌سه‌ردا نه‌كرێت.
بۆ نموونه، له هه‌فته‌ى ڕابردوو به گوێره‌ى ڕاپۆرته‌كان لێدوانیان دابوو هێرشه ئاسمانییه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا بهڵێندهرى سه‌ربازى ڕووسى كوشتووه و یاوه‌رى كردنى هێزى حكومه‌تى لێهاتووى-سوورى بوونه (پێ ده‌چێت له چوار بۆ چه‌ند ژماره‌یه‌كى زیاتر بێت، به گوێره‌ى ڕاپۆرتى میدیا جیاوازه‌كان)، ئه‌مه بهرزبوونهوهیهكى مه‌ترسیدارى شه‌ڕى ناوخۆى سوریاى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها هێزى سوریا و ڕووسیا هێرشیان كرده سه‌ر جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان كه ئه‌وان له‌لایه‌ن سوپاى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه پشتگیریان لێوه ده‌كرێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م تێوه‌گڵانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ڕاسته‌وخۆ بوو له كوشتنى هاووڵاتییه ڕووسیه‌كان له سوریا، له‌و كاته‌ى كه ڕووسیه‌كان كوژراون ئێستا باس ده‌كرێت كه ئه‌وان هه‌روه‌ك جه‌نگاوه‌رى بهڵێندهرى گرێبه‌ست بوونه و ئه‌وان له‌وانه‌یه ئه‌ندامى سه‌ربازى ڕووسى بووبن، هه‌ركامێكیان بوبیتن بونى ئه‌وان له سوریا له‌لایه‌ن مۆسكۆوه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت.
به‌ڵام زۆر پێشهاتى گه‌وره‌تر هه‌یه له‌م به‌یه‌كداچوونه له یاریه‌كه، به تایبه‌تى ئه‌مریكا تا چه‌ند شوێنێكی به‌هێز ده‌گرێته به‌ر دژ به ڕووسیا، به‌و پێیه‌ى كه ڕووسیا یارى كۆتایى بۆ شه‌ڕى ناوخۆی سوریا ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ى یاریه‌كه .
جیم هانسه‌ن له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌و هێرشه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزى ئاسمانى ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا ته‌قاندنه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى نه‌وتاوى ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، له‌وانه‌یه پشكنهرێك بووبێت له‌لایه‌ن ڕوسیهكانهوه تاكو بزانن ئه‌وان تا چه‌ند ده‌توانن بێنه پێشه‌وه و تا چ راده‌یه‌ك ده‌توانن له ناوچه‌كه خۆ پته‌و بكه‌ن.
له ئێستادا بارودوخی ئاینده‌ى سوریا و هه‌روه‌ها عێراق له یاریهكهدایه، به‌شار ئه‌سه‌دى دیكتاتۆرى ڕ‌ژێمى سورى له‌وانه‌یه به‌توانا بێت و پێ ده‌چێت تواناى سه‌ربڕینى به‌شێكى زۆرى له نه‌یارانى بكات تا سه‌ركه‌وتنێكى خوێناوى ڕابگهینى، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ یارمه‌تی هێزى ڕوسیا و سوپاى ئێران و ده‌یان هه‌زار بریكار و میلیشیا شیعیه‌كان ئه‌سه‌د ناتوانێت به ته‌واوى وڵاته‌كه‌ى كۆنترۆل بكات به به‌راورد به حكومه‌تى عێراق له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى به‌سه‌ر شاره‌كان.
كه‌واته ئێستا چى ڕووده‌دات؟ ساڵانێكى زۆره جه‌نگ له نێوان سوننه‌كان و شیعه و كورده‌كان بوونى هه‌یه له‌گه‌ڵ قوربانى تۆقێنه‌ر؟ ناكۆكیه‌كى فراوانتر له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، ڕوسیا، توركیا، ئیسرائیل و ته‌نانه‌ت سوپاى ئێرانیش ده‌جه‌نگێت له نێوانیان؟
كومه‌ڵه‌ى خوێندنى ئاسایش، كه من سه‌ركردایه‌تى ده‌كه‌م پلانێكى دانا ساڵى پێشوو بۆ عێراق و سوریا كه تا ئێستا وه‌ك باشترین و رێگا چاره‌یه بۆ سه‌قامگیرى، ئه‌گه‌ر نا كتومت ئاشتى بۆ ناوچه‌كه بێنێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌مه ڕاستیه‌كه ده‌بێت قبووڵ بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى كه عێراق و سوریا تێكچوون و نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵكه‌كانیان به هه‌ر ڕێگه‌یه‌كى به مه‌عنا بێت نایكه‌ن، جا با ئێمه بوه‌ستین له خۆ واپیشاندان كه ئه‌و دوو حكومه‌ته وان.
سه‌ربه‌خۆیى ئه‌م پیلانه‌مان له كۆتایى سووربوونى خۆى پێشنیار ده‌كات بۆ ناوچه سوننه نشینه‌كانى عێراق و سوریا و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له عێراق له‌سه‌ر نه‌هێشتنى داعش و لادانى ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د له سوریا.
پلانه‌كه بانگێشتى ئه‌وه ده‌كات بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ له پارێزگاریهكى نێوده‌وڵه‌تى له به‌شه سوننه نشینه‌كانى عێراق و سوریا كه له لایه‌ن سوپاى زۆریه‌ك له وڵاته‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا تا جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى شه‌ڕى نێوان گروپه‌كان له كوتایى 10 ساڵه‌كه كۆتایى پێ بهێنێت، هه‌روه‌ها ئێمه پێشنیارى ئه‌وه ده‌كه‌ین خهڵكهكانى ناو پارێزگاكه ده‌رفه‌تى ده‌نگدانیان له‌سه‌ر یه‌ك له‌و سێ بژارده‌یه پێ بدرێت و یه‌ك له‌وانه هه‌ڵببژێردرێت بۆ ئاینده:
1- گوڕینى ڕۆژئاواى عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا بۆ ناوچه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ و خۆبهڕێوهبردوو له‌ناو خاكى ئێستاى ئه‌و دوو وڵاته.
2- گوڕینى ناوچه پاریزگاكه بۆ كۆمارى سه‌ربه‌خۆ، نه به‌شێك بێت له عێراق و نه له سوریا.
3- پارێزگاكه ببێته دوو كۆمارى سه‌ربه‌خۆ - یه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئێستا به‌شێكه له عێراق، ئه‌وه‌ى دیكه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئێستا به‌شێكه له سوریا.
عێراق و سوریا له ئێستادا شكستیان هێناوه وه‌ك دوو وڵاتى نه‌ته‌وه‌یى و پارچه پارچه بوونه، زۆریش دووره و نا مومكینه كه دووباره لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه سوننه و كوردیانه بگه‌ڕێته‌وه و به سه‌ركه‌وتوویى به‌یه‌كیان بئاڵێننهوه له‌گه‌ڵ ناوچه شیعه زاڵبوهكان له هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه، جه‌ماوه‌رى ئه‌م ناوچانه قین و رقێكى زۆریان له دڵایه به‌رامبه‌ر به حكومه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كانى وڵاته‌كانیان.
جیم هانسه‌ن ده‌شڵێ: ئێمه ده‌توانین كه به پێله‌قه‌یه‌ك قوتوكه له سه‌ر ڕێگاكه لابده‌ین و هیواى ئه‌وه بخوازین كه كومهڵهیههكى تر‌ى یاخیبوو دروست نه‌ببنه‌وه له خۆله‌مێشى دواى ته‌واوبوونى داعش له عێراق و سوریا، به‌ڵام میژوو ده‌ڵێت ئه‌وه ڕوو نادات.
به‌هه‌مان شێوه كه داعش سه‌رى هه‌ڵدا له بۆشاییه‌كانى كه سه‌رۆك ئوباما به‌جێى هێشتن كه له عێراقه‌وه هه‌ڵهات، بۆیه جێگره‌وه‌ى داعش هه‌مان شت ده‌كات ئه‌گه‌ر ئێمه شكست بینین و نه‌هێڵێن ئه‌و خه‌ڵكانه ئازادى خۆیان به ده‌ست بێنن له حكومه‌ته سته‌مكاره‌كانیان و سه‌ربه‌خۆبوون.
ئێمه با ئه‌مجاره شتێكى ڕاست بكه‌ین، هه‌ندێ جار ده‌ست تێوه‌ردانى پێكهاته‌یه‌كى پته‌و و هێنانه خوارى تا یه‌ك دانه نۆى بونیات بنێین، باشترین ڕێگایه له ناو بارودۆخێكی خراپ بمێنیته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.