Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:17

بزانه‌ هاتووچۆی هه‌ولێر بۆچی ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌کاته‌وه‌

مه‌به‌سته‌كه‌ بزانه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 2018/2/24 سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و شوفێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌ كه‌له‌كه‌بووه‌كانی هاتووچۆی هه‌ولێر كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك كۆببۆوه‌، به‌هۆی راگرتنی كاره‌كان بۆ ماوه‌ی نزیك له‌مانگیك له‌كاتی گواستنه‌وه‌دا، بریاردراوه‌ به‌كاركردن له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 2018/2/24 بۆیه‌ داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌وا له‌رۆژی شه‌ممه‌ سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.