له یادی سه‌د ساڵه‌ی له‌دایكبوونی دڵدری شاعیردا له‌ژێر ناونیشانی ''دڵدار شاعیری ڕه‌سه‌نایه‌تیی زمان و شیعر‌و هزری نه‌ته‌وه‌یی'' سێیه‌مین كۆنفرانسی ناودارانی كۆیه له زانكۆی كۆیه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م كۆنفرانسداچه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند پانێڵیك له‌سه‌ر شاعیردڵدار پێشكه‌ش كران ، كه هه‌موویان تایبه‌ت كراون به به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی دڵدار و وتاره‌كانی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی و ژیانی سیاسیی دڵدار.
شایانی باسه دڵدار ساڵی 1918 له شاری كۆیه له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆیه و ناوه‌ندی له هه‌ولێر و ئاماده‌یی له كه‌ركوك و به‌شی یاسای له زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردوه، ساڵی 1948 و له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی براوه‌ته‌وه كۆیه و تائێستاش دوو جار ئه‌و جوانكارییانه‌ی بۆ گۆڕه‌كه‌ی كراون، شكێنراون و دواتر نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.