ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه 22/2/2018 یه‌كه‌مین سیمپۆزیه‌می په‌یپه‌ره نایابه‌كان له هۆڵی ته‌لاری له سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت .
لهسیمپۆزیهمییهدا تێیدا زانایانی كورد، ئه‌وانه‌ی له ساڵی ٢٠١٧دا توێژینه‌وه‌ی زانستیان ئه‌نجام داوه‌و داهێنانیان كردووه و له سه‌ر ئاستی جیهانی بڵاویان كردووه‌ته‌وه ده‌ناسرێن و خه‌ڵات ده‌كرێن.
هه‌ر له میانه‌ی سیمپۆزیهمهكهدا كۆنفرانسێكی میدیای ئه‌نجام ده‌درێت كه تێیدا سه‌رجه‌م داتاكان سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ر پێنج پارێزگاكه‌ی باشور‌و ئاست پله‌یان به زمانێكی ساده‌ی میدیای بۆ میدیاكاران ده‌خرێته روو كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره كاری له‌و شێوه له كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
شایانی باسه سیمپۆزیه‌مه‌كه له لایه‌ن رێكخراوی كهیساین به هاوكاری زانكۆی سلێانی ئاماده‌كراوه كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان (قوبات تاله‌بانی) و وه‌زیری خوێندنی باڵا (د.یوسف گۆران) و نزیكه‌ی ٢٠٠٠ مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ران و خوێندكاران ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه ده‌بن.
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.