Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:29

هادی عامری ، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێته‌ خواره‌وه‌

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق
کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرووپه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: تا ئێستا گفتوگۆ له‌ باره‌ی كاندید كردنی كه‌سێك له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نه‌كراوه‌.

عامر فائیز، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌ پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: هاوپه‌یمانی فه‌تح وه‌ك هێزه‌كانی دیكه‌ی سیاسی شایسته‌و مافی خۆی هه‌یه‌، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق به‌ده‌ست بێنێ، ئه‌وا هاوپه‌یمانی فه‌تح پاشه‌كشێ ناكات.

هه‌روه‌ها گوتیشی: تا ئێستا گفتوگۆ له‌ باره‌ی كاندید كردنی كه‌سێك له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نه‌كراوه‌، به‌ڵام نزیكترین كه‌سی بۆ ئه‌و پۆسته‌ هادی عامرییه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.