زمان ناسنامه و كۆڵه‌كه‌ی ژیان و مانی نه‌ته‌وه‌یه. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانه‌كه‌ی لێ بسه‌نرێته‌وه، خۆشی له‌نێو ده‌چێت و ده‌فه‌وتێت، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییشی نه‌بێت، به‌ڵام زمانه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت، هه‌رگیز نامرێت و هه‌ر ڕۆژێك دێت كه سه‌ر ده‌كه‌وێت و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1952، پاش سه‌ربه‌خۆبوونی هندستان له ساڵی ١٩٤٦دا، و پاشان جیابوونه‌وه‌ی پاكستان له هندستان، كه ئه‌وكاته ویلایه‌تی به‌نگلادیش به‌پاكستانه‌وه لكێندرابوو، له‌و سه‌رده‌مدا زمانی فه‌رمی پاكستان له‌هه‌ر دوو به‌شی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات زمانی ئۆردوو بوو، به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی پاكستان كه به‌نگالی بوون، ناچاركرا بوون زمانی ئوردوو له‌په‌روه‌رده و‌خوێندن و چه‌ندین بواری تری ژیاندا به‌كاربهێنن.
هه‌ر بۆیه له‌ساڵی ١٩٥٢ كۆمه‌ڵێك قوتابیانی زانكۆی به‌نگلادیشی كه‌مپینێكیان بۆ زمانی به‌نگالی ساز دا، تا له هه‌رێمه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی پاكستان به‌كار بهێنرێ، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پاكستان، داواكاری قوتابياني ڕه‌ت كرده‌وه قوتابياني به‌نگالدیش بانگه‌وازی مانگرتنێكی گشتییان ڕاگه‌یاند و پێداگرییان له‌سه‌ر داوا ڕه‌واكانی خۆیان كرد.
ئه‌وه بوو سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ٢١ی مانگی شوباتی ساڵی 1952 پۆلیسی پاكستان به فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت ته‌قه‌ی له قوتابياني زانكۆ كرد و له ئه‌نجامدا چه‌ندین قوتابی گیانیان له‌ده‌ست دا، هه‌ر بۆیه به ئامانجی رێزگرتن له زمانه‌كانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی جیهان، له رۆژی 21ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی كولتووریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یونسكۆوه به فه‌رمی وه‌كوو رۆژی زمانی زگماكی ده‌ستنیشان كراوه.
زمانی كوردیش یه‌كێك له زمانه زیندووه‌كانی جیهانه و له ڕیزی چله‌مین زمانی دنیا دایه، هه‌رچه‌ند كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌ش كراون و شێوه‌زار و زاراوه‌كان مه‌ودای جوگرافی و فه‌رهه‌نگی و كولتووریان كه‌وتووه‌ته نێوان، به‌ڵام زمانی كوردی له دوو پارچه‌ی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌شه‌یه‌كی زۆری كردووه و له باشوور هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستا زه‌مانی (پێوه‌ر – هاوبه‌ش) پێكنه‌هاتووه، به‌ڵام له ئاسته جۆراوجۆره‌كانی خوێندندا به فه‌رمی ده‌خوێندرێت.
گه‌لی كورد، كه وڵات و خاكه‌كه‌ی له لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ساڵانێكی زۆره پارچه پارچه كراوه و له‌و نێوه‌نده‌شدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كلتور و فه‌رهه‌نگ و زمانه‌كه‌ی له ناو ببرێت و بتوێنرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ی داگیركه‌ران تا ئێستاش به ئامانج نه‌گه‌یشتووه و كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی كۆن زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كه له چه‌ندین دیالێكت پێكهاتووه (كرمانجی خواروو، كرمانجی سه‌روو، ناوه‌ڕاست، گۆران)، به‌ڵام تا ئێستا دیالیكتێكی زمانی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی كورد نییه له نووسین و بواری ئه‌ده‌بییدا هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه كوردان كه‌متر ئاشنای نووسین و به‌رهه‌می نووسه‌رانی پارچه‌كانی تربن.
ڕێكخراوی یونیسێف چه‌ند ئامارێكی له سه‌ر زمانی دایك راگه‌یاند كه‌بریتین له:
- نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار و٧٠٠ زمان له جیهاندا بوونی هه‌یه.
- -له ساڵی ١٩٥٠ وه نزیكه‌ی ٢٠٠ زمان له‌ناوچوون.
- ١٨٤ زمان له جیهاندا له‌لایه‌ن كه‌متر له ١٠ كه‌سه‌وه به‌كارده‌هێنریت.
- نیوه‌ی ژماره‌ی زمانه‌كانی جیهان له ژێر هه‌ره‌شه‌ی له ناوچووندان له‌م ١٠٠ ساڵه‌ی، كه دادێت.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.