Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:15

هێزه‌کانی سه‌ربه‌ حکومه‌تی سوریا چوونه‌ ناو عه‌فرین

رێككه‌وتنێك له‌نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ‌و حكومه‌تی ئه‌سه‌د كراوه
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی سوریا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ چوونه‌ ناو عه‌فرینه‌وه‌ له‌ باكووری ڕۆژئاوای سوریا بۆ یارمه‌تیدانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌دژی هێرشه‌كانی توركیا له‌ ناوچه‌كه‌دا.

پاش كه‌مێك له‌ گه‌یشتنی كاروانی چه‌كداره‌كان به‌ ئاڵای سورییه‌وه‌، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی سوری گوتیان توركیا به‌ تۆپهاوێژ كردوونیه‌ته‌ ئامانج.

ئه‌مه‌ش سوپای توركیا و هۆزه‌ سورییه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌خاته‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆوه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازیی كه‌ پشتیوانی له‌ سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئاڵۆزتربوونی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ له‌ باكووری ڕۆژئاوای سوریا ڕووده‌دات.

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل پێشوازییان له‌ گه‌یشتنی ئه‌و هێزانه‌ كردووه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا به‌ڵام سه‌ر به‌ سوپای سوریا نین، وتیشی ئه‌و هێزانه‌ به‌ درێژایی هێڵی شه‌ڕه‌كه‌ له‌سه‌ر سنووری توركیا درێژده‌بنه‌وه‌.

ڕێكه‌وتنێك لةنيَوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا كراوه و ڕێگه‌ به‌ سوپای سوریا ده‌درێت بێنه‌ ناو عه‌فرینه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.