Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:18

مارسێل له‌ پێشبڕکێی خلیسکانی پێچاوپێچ پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا

نۆروێژ پێنج میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێناوه‌
کوردستان TV
100%


هه‌ر له‌ خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور، یاریزانی به‌ناوبانگی نه‌مسایی، مارسێل هێرشه‌ر پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له‌ پێشبڕكێی خلیسكانی پێچاوپێچی ماوه‌ درێژ له‌ ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا.

 هێرشه‌ر به‌ نیشاندانی ئاستێكی به‌رز، له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی پێشبڕكێكه‌ هات و دووه‌م میدالیای زێڕی له‌ ئۆوڵۆمپیادی زستانه‌ برده‌وه، پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیویش بووه‌ به‌شی هێنریك كریستۆفه‌رسێنی نۆروێژی، هه‌وره‌ها ئه‌لێكس پێنتورالی فه‌ره‌نسی پله‌ی سێیه‌م و میدالیای برۆنزی به‌ركه‌وت.

 له‌ لایه‌كی دیكه‌و له‌ پێشبڕكێی خلیسكانی چوارجار ده‌ كیلۆمه‌تری قه‌راغی شار له‌ ئاستی پیاوان، تیپی نۆروێژ پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا، یاریزانانی نۆروێژ درێژی پێشبڕكێكه‌یان به‌كاتی یه‌ك كاتژمێرو سیی و سێ خوله‌ك و چوار چركه‌و نۆ له‌ ده‌یای چركه‌یه‌ك بڕی و نازناوه‌كه‌یان برده‌وه.

 تیپی ڕوسیا پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ركه‌وت، پله‌ی سێیه‌میش بووه‌ به‌شی تیپی فه‌ڕه‌نسا.

جێگای باسه له‌ ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ،‌ نۆروێژ پێنج میدالیای زێڕی له‌ پێشبڕكێكانی خلیسكانی قه‌راغی شار به‌ده‌ستهێناوه‌ .

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.