Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:03

له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا سێ پۆلیسی ئێران کوژران

سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی گۆنابادی له‌ شاری تاران ده‌ستگیر كرا
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان پۆلیسی ئێران و ئه‌ندامانی ته‌ریقه‌تی گۆنایادی له‌ شاری تارانی پایته‌ختی ئێران، كه‌ به‌هۆی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو، سێ پۆلیس كوژران.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئێرنای فه‌رمی ئێران، گوته‌بێژی رێكخستنی پۆلیسی ئێران، سه‌ید مونته‌زیروڵامه‌هدی، ئه‌وه‌شی پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌سێك له‌ خۆپیشانده‌ران به‌ ئۆتۆمبێڵ خۆی به‌ نێو پۆلیسه‌كانی ناوچه‌كه‌ كێشاوه‌ و سێ پۆلیس گیانی له‌ده‌ستدا.

مونته‌زیروڵامه‌هدی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه‌ رووداوه‌كه‌ له‌ شه‌قامی پاسدارانی شاری تاران روویداوه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ سێ پۆلیسه‌كانی كوشتووه‌، له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌سی دیكه‌ ده‌ستگیر كراون.

سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی گۆنابادی، نیعمه‌توڵا ره‌یاحی دوێنێ له‌ شاری تاران ده‌ستگیر كرا و موریده‌كانی ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌ش خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدابوو.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.