ئه‌مڕۆ به‌شێكی دیكه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، شه‌قامی 120 مه‌تری پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی شاری هه‌ولێره و هۆكارێكی گه‌وره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و هاتوچۆی ناو شاری هه‌ولێره .
كاتژمێر سێی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له مه‌ڕاسیمێكدا به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و شه‌قامه بكرێته‌وه كه رێگای پیرمام و حاجی ئۆمه‌ران و شه‌قلاوه و دهۆك له‌گه‌ڵ ریگای كۆیه و سلێمانی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه .
ئه‌مه‌ش قۆناغی دووەمی پڕۆژەی شه‌قامی 120 مه‌ترییه كه شهقامیكی چوار سایدە، دوو سایدیان رێگای خێرا و سەرەکین له‌گه‌ڵ دوو رێگای خزمەتگوزاری. پرۆژه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه به قه‌رز جێبه‌جێ ده‌كریت .
بە کردنەوەی ئەو بەشەی شەقامی 120 مەتری، چاوەڕێی ئەوە دەکرێت قەرەباڵخی نێو شار کەم ببێتەوە .
ساڵی رابردوو له مهڕاسیمیكدا به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی شه‌قامی 120 مه‌تری كرایه‌وه كه له رێگای پیرمامه‌وه تا رێگای موسڵ بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.