Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:48

ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی عێراق له‌ وه‌ڵامی راوێژکاری خامه‌نه‌ئیدا ده‌ڵێت رێگه‌ ناده‌ین ئێوه‌ ببنه‌ سه‌رپه‌رشتمان

عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان مافناس و یه‌كێك له‌ رێبه‌رانی هاوپه‌یمانیی نه‌ته‌وه‌یی له‌ په‌رله‌مانی عێراق
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراق له‌ وه‌ڵامی راوێژكاری خامه‌نه‌ئیدا ده‌ڵێت رێگه‌ ناده‌ین ئێوه‌ ببنه‌ سه‌رپه‌رشتمان
کوردستان TV
100%

عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان مافناس و یه‌كێك له‌ رێبه‌رانی هاوپه‌یمانیی نه‌ته‌وه‌یی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، وه‌ك هه‌ڵوێستیكی توند سه‌باره‌ت به‌ لێداونی یه‌كێك له‌ راوێژكارانی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری ئێران وتی كه‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌ نییه‌ ئێوه‌ ببنه‌ سه‌رپه‌رشتمان.

عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری باڵای عه‌لی خه‌مه‌نه‌ئی رێبه‌ری ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی، له‌ كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیدا وتبووی كه‌ سیاسه‌ت و چه‌مكی بێداریی ئیسلامیی كه‌ بیرۆكه‌ی رێبه‌ری ئێرانه‌، رێگه‌ نادات تا لیبڕاڵه‌كان و كۆمۆنیسته‌كان و هه‌ركه‌سێك كه‌ له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران جیاواز بێت، له‌ عێراق بگات به‌ ده‌سه‌ڵات.

له‌ وه‌ڵامیشدا عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان یه‌كێك له‌ رێبه‌رانی هاوپه‌یمانیی نه‌ته‌وه‌یی و په‌رله‌مانتاری عێراقیی، له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی حه‌ده‌س وتی: ئێمه‌ كارمه‌ندی به‌رده‌ستی ویلایه‌تی یان كه‌سانی ناپه‌یوه‌ندیدار به‌م وڵاته‌ نین، ئێمه‌ هاوڵاتیی عێراقین و پلانه‌كانی ئێمه‌ پلانی نه‌ته‌وه‌یین بۆ عێراق. 

ئه‌گه‌ریش ویلایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر یه‌ك دوو كه‌س له‌ عێراقییه‌كان هه‌یه‌، ئه‌وا تا سه‌ر بۆی نالوێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێران له‌ زیانی عێراقییه‌كان پێگه‌ و ده‌سه‌ڵاتی له‌ وڵاته‌كه‌ماندا هه‌بێت، ئێمه‌ رێگه‌ به‌ ویلایه‌تیی و هیچ كه‌سی دیكه‌ ناده‌ین تا ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆیی عێراقدا بكات.

له‌ درێژه‌دا ئه‌ندام په‌رله‌مانی هاوپه‌یمانیی نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانی عێراق وتوویه‌تی كه‌ ئه‌و جیا له‌ خودا و گه‌لی عێراق بڕوای به‌ هیچ شتێكی دیكه‌ نییه‌ و باشتره‌ ویلایه‌تیش ببێت به‌ سه‌رپه‌رشتی كه‌سانی دیكه‌ نه‌ك ئێمه‌، وه‌ به‌ ناوی كه‌سانی دیكه‌وه‌ لێدوان بدات، چونكه‌ نه‌ك هه‌ر شیعه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق به‌ڵكو سه‌رجه‌م شیعه‌كانی دیكه‌ قبوڵی ناكه‌ن كه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی ئێران یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ بن.

 

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.