Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:14

زیاتر لە 400 گومانلێکراو دەستگیرکران

4 تیرۆریستی تەكفیری مەترسیداركوژران
زیاتر لە 400 گومانلێكراو دەستگیركران
کوردستان TV
100%

هێزەكانی سوپای میسر رایانگەیاند كە 4 تیرۆریستی تەكفیری مەترسیدار لە میانەی بەجێگەیاندنی هەڵمەتێكی ئەمنی فراواندا بۆ راوەدونانی گروپە تیرۆریستیەكان لە باكوورو ناوەڕاستی سینا كوژران .

گوتەبێژێكی سەربازی ئەنجامی هەڵمەتە ئەمنییەكەی بڵاوكردەوە كە چەندین ئامانجی تیرۆریستانیان خاپوركرد جگە لە ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل ، هەروەها لەو هەڵمەتەدا 402 گومانلێكراو دەستگیركراون .

هەروەها زیاتر لە 100 بۆمبی چێنراو لەلایەن ئەندازیارانی سەربازی سوپای میسر تەقێنراونەتەوە كە لە لایەن تیرۆریستانەوە چێنرابوون . جگە لەوەش بڕێكی زۆری چەك و تەقەمەنی دەستیان بە سەردا گیرا.  

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.