Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:15

دیواری پارکی شاخی سەید سادق هەرەسی هێنا

ئەو بەفرو باران بارینەی ئەم چەند رۆژە هەرێمی كوردستانی لە ووشكە ساڵی رزگاركرد
بەهۆی باران بارینەوە دیواری پاركی شاخی سەید سادق هەرەسی هێنا
کوردستان TV
100%

بەهۆی بەردەوامی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانەی ماوەی چەند رۆژێكە زۆربەی شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەو باران بەشێك لەدیواری پاركی شاخی سەیدسادقی هەرەس پێ هێناوە.

دوێنێش بەهۆی بارانبارین و هەستانی لافاوەوە لە گوندێكی سەر بە شارەدێی وارماوای سەر بە شارەزوور 80 سەر ئاژەڵ مردار بوونەوە . هەروەها زۆربەی دامو دەزگا پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە خۆپاراستن لە زەرەرو زیانەكانی لافاو هەموو لە ئامادەباشیدان و داوا لە هاووڵاتیانیش دەكەن خۆیان لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بپارێزن .

لە گەڵ ئەو مەترسیانە و ئەو زیانانەش خەڵكی لە دڵەراوكێی وشكە ساڵی و نەهاتی رەوینەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە بەخورەی باران بارین كە لە چەند رۆژی رابردووەوە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە.

ئەو بەفرو باران بارینەی ئەم چەند رۆژە هەرێمی كوردستانی لە ووشكە ساڵی رزگاركرد

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.