Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:16

تیری نۆڤیل هه‌ر له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت

نۆڤیل توانی هه‌ر له‌پێشه‌نگ بمێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌چواره‌م رۆژی پێشبركێی رالی سوید شوفێری به‌لژیكی تیری نۆڤیل هه‌ر له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت به‌جیاوازی شازده‌ چركه‌ و له‌ده‌یا دوو چركه‌ له‌گه‌ڵ نزیكترین ركابه‌ری.

 قۆناغێك به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی رالی سوید شوفێری به‌لژیكی تیری نۆڤیل توانی هه‌ر له‌پێشه‌نگ بمێنێته‌وه‌ و براوه‌ی ئه‌و قۆناغه‌ بێت به‌جیاوازی شازده‌ چركه‌ و له‌ده‌یا دوو چركه‌.

 هه‌ر سێی پله‌كانی پێشه‌وه‌ هیچ گۆرانی به‌سه‌ر دانه‌هاتوو پله‌ی دووه‌م بووه‌ به‌شی كریگ برین و ئه‌ندریاس میكلسنی نه‌رویژیش پله‌ی سێیه‌می به‌ركه‌وت.

 جێی ئاماژه‌یه‌ ركابه‌ریه‌كانی ئه‌و پێشبركێه‌ له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی سه‌ختی به‌فر بارین به‌رێوه‌چوو كه‌ ئه‌ركی شوفێره‌كانی ئه‌سته‌م كردبوو له‌كۆنترۆلكردنی ئۆتۆمۆبیله‌كانیان، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ شوفێری به‌ریتانی كریس میكی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی دووچاری هه‌ڵخلیسكان بویه‌وه‌ . 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.