Erbil 27°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:24

فیگاس گۆلدن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی مۆنتریال کانادینس به‌ده‌ست هێنا

به‌شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ سێی گۆڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی هۆكی سه‌ر شه‌خته‌ی ئه‌مه‌ریكا یانه‌ی فیگاس گۆلدن نایتس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی مۆنتریال كانادینس به‌ده‌ست هێناو به‌شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ سێی گۆڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.

 له‌ماوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا فیگاس نایتس توانی به‌سێی گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌دوو گۆڵ له‌پێشه‌وه‌ بێت كه‌هه‌ریه‌ك له‌ ریلی سمیس و براد هانت و تۆماس نۆسیك تۆماریان كرد.

 له‌ماوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌دا فیگاس توانی دوو گۆڵی دیكه‌ له‌رێیی رایان كانته‌ر و ریلی سمیش تۆماربكه‌ن و ئه‌ركی تیپی به‌رامبه‌ر قورس بكه‌ن، له‌ماوه‌ی سێیه‌م و كۆتایی یاریه‌كه‌دا فیگاس پارێزگاری له‌ پێشكه‌وتنی خۆی له‌یاریه‌كه‌ كردو به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ی به‌شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆڵ برده‌وه‌.  

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.