Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:24

ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین: تورکیا لە گوندێکی عەفرین گازی کلۆری بەکارھێناوە

ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین، ئەنجامی پشكنین لەبارەی بەكارھێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن توركیاوة بڵاوكردەوە
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین، ئەنجامی پشكنین و لێكۆڵینەوەی لەبارەی بەكارھێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن سوپای توركیا بڵاوكردەوە و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ كوردستان 24 ئاماده‌ی بووه‌ رایدەگەیەنێت، سوپای توركیا لە گوندێكی عەفرین گازی كلۆری بەكارھێناوە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/2/2018 ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین رایگەیاند: "سوپای توركیا لە ھێرشەكانی بۆ سەر گوندی ئەرەندی سەر بە ناوچەی شیە لە سنووری عەفرین، گازی كلۆری بەكارھێناوە".

پێشتر خەلیل سەبری، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاڤرین لە شاری عەفرین رايگەیاندبوو: "كە شەوی 16 ئەم مانگە سوپای توركیا لە گوندێكی عەفرین چەكی كیمیایی بەكارھێناوە و 6 ھاووڵاتی بەوھۆیەوە برینداربوونە و لێكۆڵینەوە لەبارەی جۆری ئەو ماددە دەكەن كە بەكارھێندراوە".

به‌رپرسانی توركیاش پێشتر ره‌تیانكردبووه‌وه‌ كه‌ هیچ جۆره‌ چه‌كێكی كیمیاییان له‌ عه‌فرین به‌كارهێنابێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.