Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:25

عێراق سیستمی بەرگریی موشەکی S 400 لە روسیا دەکرێت

ئەمریکا دژی ئەو ھەنگاوەی عێراقە
کوردستان TV
100%


سەرباری نارەزایییەکانی ئەمریکا، عێراق سیستمی مووشەکی  S 400 لە روسیا دەکڕێت، سەرچاوەیەک لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە: "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیر، وەفدێکی حکومی راسپاردووە بۆ کرینی سیستمی مووشەکی S 400 لە روسیا، لیژنەکە راشیگەیاندووە: ئەمریکا دژی ئەو ھەنگاوەی عێراقە.

بەپێی ئەو زانیاریانەش کە دەست رۆژنامەی "وەتەن"ی سعودی کەوتوون، عەبادی تیمێکی لە وەزارەتی بەرگری و راوێژکارانی ئاسایشی نیشتیمانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی دەست بە دانوستان لەگەڵ روسیا بکەن، بەپێی ئەو زانیاریانە، چەند رۆژێک لەومەوبەر لیژنەی ھەواڵگریی چوار قۆڵی  "ئێران و  سوریا و روسیا و عێراق " گفتوگۆیان کردووە لەبارەی کرینی سیستمی مووشەکی S 400 لەلایەن عێراقەوە و ئەمریکاش داوای روونکردنەوەی لە عێراق کردووە سەبارەت بەوەی بۆچی دەیەوێت سیستمی مووشەکی لە روسیا بکڕێت، لە کاتێکدا ھیچ  ھەڕەشەیەکی ئاسمانی لەسەر نییە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە سعودییەکە، ئەمریکا نیگەرانە لە کڕینی سیستمی مووشەکی S 400 لەلایەن عێراقەوە، عێراق بە نیازە چەند مووشەکێکی زەمینی –ئاسمانی لە جۆری S 400 لە روسیا بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەڕەشەیەکی ئاسمانی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.