Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:13

داعش پیلان بۆ داگیرکردنی که‌رکووک داده‌نێت

لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر سەقامگیریی كه‌ركووك له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌
کوردستان TV
#7
100%


رۆژنامه‌یه‌كی سعوودی به‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراقی، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، رێكخراوی داعش پیلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ركووك داگیربكات و له‌وێوه‌ش بگه‌ڕێته‌وه‌ مووسڵ.

رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعوودی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری رێكاره‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراقیشی ئاشكرا بكات، دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییانه‌، هه‌ماهه‌نگی و رێكاری پێویستییان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌و جۆره‌.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ میحوه‌ری باكوور له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی پێنجی سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدراڵی ئه‌و پرسه‌یان تاووتوێ كردووه‌، بۆ پارێزگاریكردنی شاره‌كه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش.

سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌، به‌رپرسان و ده‌زگا هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری ده‌ده‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی كۆتایی پێنه‌هاتووه‌.

دوای داگیرکردنی کەرکووک لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، سەقامگیریی ئەو شارە بە تەواوی کەوتووەتە بەر مەترسییەوە، کە ئێستا پاراستنی شارەکە بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق سپێردراوە.

هێزە عێراقییەکان بە ئۆپەراسیۆنێکی نزیکەی یەک ساڵی، توانییان مووسڵ لە داعش رزگار بکەنەوە، دوای کوژرانی هەزاران سەرباز و هاووڵاتیی مەدەنی، جگە لە وێرانکردنی شارەکە بە تەواوی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.