Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:09

کۆنفرانسێک لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی کورد لە مۆسکۆ ساز دەکرێت

بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی بۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان نێردراوه‌
کوردستان TV
100%

کۆنفرانسێک لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەوە لە مۆسکۆ ساز دەکرێت و داواتنامەیەک ئاراستەی شاندێکی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

بڕیارە رۆژی 19/2/2018، ڤەڵدای کڵۆب و پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی لە مۆسکۆ کۆنفرانسێک لەبارەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساز بکەن و رۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەش، پانێڵێک لەبارەی کێشەی کورد لەو ناوچەیە، ساز دەکرێت.

ڤیتالی نائومکین، سەرپەرشتیاری کۆنفرانسەکە بە کوردستان 24ی راگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی رۆڵ و کاریگەریی کورد لە چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بانگهێشتنامەیەکی فەرمییان بۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان ناردووە.

کۆنفرانسەکە بە بەشداریی نوێنەرانی 30 وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا، رووسیا و چین ساز دەکرێت و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.