Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:16

بوکوحه‌رام به‌ ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژیی له‌ نایجیریا 89 که‌سی کرده‌ قوربانی

هیچ گومانی تێدا نییه‌ بوكوحه‌رام به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی ته‌قینه‌وه‌كانه‌
بوكوحه‌رام به‌ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی له‌ نایجیریا 89 كه‌سی كرده‌ قوربانی
کوردستان TV
100%

سێ هێرشبه‌ری خۆكوژ به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له‌ بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغی وڵاتی نایجیریا بوون به‌ هۆی كوژرانی 19 كه‌س و برینداربوونی 70 كه‌سی دیكه‌. تا ئێستا هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتیی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام به‌رپرسانی سوپای نایجیریا گروپی توندڕه‌وی بوكوحه‌رام به‌ به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ ده‌زانن.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ شه‌وی هه‌ینی له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی كۆندۆگا له‌ 30 كیلۆمه‌تریی شاری مایدوگوری روویدا، كه‌ ئه‌م شوێنه‌ دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك میلۆن كه‌س ده‌بێت و له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی نایجیریا و له‌ نزیك سنووری چاد هه‌ڵكه‌وتووه‌ كه‌ به‌ شوێنی سه‌ره‌كیی گروپی بوكو حه‌رام داده‌نرێت.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ دوو تیرۆریستی خۆكوژ نزیكه‌ی كاتژمێر هه‌شت و نیو له‌ بازاڕی ماسی فرۆشانی ناوچه‌ی كۆندۆگا خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و چوار خوله‌ك دواتریش تیرۆریستی سێیه‌م خۆی له‌ نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پێشوو ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ 19 كه‌س كوژراون و 70 كه‌سیش بریندار بوونه‌.

سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپ چه‌كدارانه‌ی كه‌ شانبه‌شانی سوپای نایجیریا له‌ دژی تیرۆریسم ده‌جه‌نگن رایگه‌یاند كه‌ هیچ گومانی تێدا نییه‌ بوكوحه‌رام به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی ته‌قینه‌وه‌كانه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.