Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:35

چل ته‌رمی تازه‌ له‌ موسڵ دۆزرانه‌وه‌

ئه‌و 40 لاشه‌یه‌ی دوزراونه‌ته‌وه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرورستی داعش بوون
چل ته‌رمی تازه‌ له‌ موسڵ دۆزرانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

روانگه‌ی مافی مرۆڤی عێراق رۆژی هه‌ینی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند:  كه‌ لاشه‌ی 40 كه‌س له‌ ناوچه‌ وێرانبووه‌كان له‌ ژێر داروبه‌رد و خانوو و ئاواییه‌ رووخاوه‌كان ده‌رهێنراون.

روانگه‌ی مافی مرۆڤی عێراقی له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ لاشه‌ی 40 كه‌سییان له‌ ناوچه‌كانی ئه‌لقه‌لیعات و ئه‌لته‌والب  دوزراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ییان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌ كوژراوانی ئوپه‌راسیۆنی رزگار كردنی موسڵ له‌ به‌ره‌ی راستی موسڵ له‌ ژێر دار و به‌ردی خانووه‌ روخاوه‌كان ده‌رنه‌هێنراون.

روانگه‌ی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌و 40 لاشه‌یه‌ی دوزراونه‌ته‌وه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرورستی داعش بوون له‌ جل و به‌رگه‌كانییان دیار بوون كه‌ ئه‌وان سه‌ر به‌ داعشن .

سه‌رچاوه‌ پزیشكیه‌كانیش پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ 500 تا 600 لاشه‌ تا ئێستا له‌ ناوچه‌ی موسلی كۆن هه‌بن .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.