راگه‌یاندنى پۆلیسى هه‌ولێر، له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "فه‌یسبووك"ه‌وه، گرته‌ى دانپێدانانى ئه‌و چوار گه‌نجه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر شوێنێكى مه‌ساج كردن له شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه .
به گوێره‌ى دانپێدانانه‌كه، ئه‌و گه‌نجانه ده‌مانچه‌یان پێ بووه و پێشتر چه‌ند جارێك سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ى مه‌ساجكردنیان كردووه و به گوته‌ى یه‌كێكیان له‌و شوێنه كارى سێكسیان ئه‌نجامداوه.
پۆلیسی ھەولێر، رایدەگەیەنێت چەند کەسێک سزای یاسایی دراون، لەسەر ئەوەی ھەڵیان کوتاوەتە سەر مەساجێک لە عەنکاوە.
بەپێی دانپێدانانی یەکێک لەو سزادراوانە، لەگەڵ خاوەنی مەساجەکە بووە بە شەڕیان، دوو چەکی دەمانچەیان پێبووە.
یەکێک لە سزادراوەکان، دەڵێت، بەھۆی ئەوەی سەرخۆش بوون، بۆیە ئەو کارەیان کردووەو ھەڵیانکووتاوەتە سەر مەساجەکە و پارەیان لێوەرگرتوون.
ئەو کەسانە بەپێی ماددەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن دادوەرەوە سزادراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.