Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:17

فه‌ڕه‌نسا : پێویسته‌ به‌رنامه‌ موشه‌کییه‌که‌ی ئێران بخرێته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌

هه‌موو جۆره‌كانی چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی بۆ ئه‌و ڕه‌وشه‌ هه‌ڵه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایده‌گه‌ێنێ، ده‌مانه‌وێت به‌رنامه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بخه‌ینه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێت بكرێت له‌پێناو ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا.

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: ده‌بێت به‌رنامه‌ موشه‌كییه‌ باڵیستییكیه‌كه‌ی ئێران بخرێته‌ ژێر چاودێریی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ هه‌وڵی توندكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كاندا به‌رامبه‌ر ئێران و له‌ هه‌مان كاتدا پاراستن له‌ ڕێكه‌وتنه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات بكشێته‌وه‌ لێی.

گوتیشی: ده‌بێت باس له‌و موشه‌كانه‌ بكرێت كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ یه‌مه‌ن و سوریا به‌كارده‌هێنرێن چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی هاوپه‌یمانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا.

گوتیشی: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك كات هۆكار بێت بۆ ناجێگیری ناوچه‌كه‌ و ئێمه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێرانیدا گفتوگۆ بكه‌ین.

ماكروچن راشیگه‌یاند: باوه‌ڕم وایه‌ هه‌موو جۆره‌كانی چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی بۆ ئه‌و ڕه‌وشه‌ هه‌ڵه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ڕۆیته‌رز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.