دوای بێ ئومێدبوونی هاووڵاتییان له كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم و ئه‌گه‌ری وشكه ساڵی، به‌و هۆی كاریگه‌ریی بارانی دوو رۆژی رابردوو، شه‌وی رابردوو ئاوی سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم بووژایه‌وه و وه‌ك خه‌ڵك و گه‌شتیاران رایده‌گه‌یه‌نن،ئومێدی ساڵێكی ته‌ڕی بۆ ناوچه‌كه گه‌ڕانده‌وه.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌شی پێشبینی، بڵاویكرده‌وه له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور كارده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوه‌ڕاستی عێراق، باران بارین به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌بارێت و پاشان باران بارین روو له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.