Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:51

ئوردن رەغەدی کچی سەدام حوسێن رادەستی عێراق ناکات

دوای رووخاندنی رژێمی بەعس رەغده‌ رووی لە ئوردن کرد
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی حكومەتی ئەردەن بڵاویكردەوە ، حكومەتی ئەردەن داواكاریكی حكومەتی عێراق فەرامۆش كرد كە داوای ڕادەستكردنەوەی رەغەدی كچی سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووتری عێراقی كردبوو، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد عەمان چەندین جار ئەواداوایەی پێگەیشتوە.

رۆژنامەی (رای الیوم) لەزاری سەرچاوەكەوە بڵاویكردەوە ئوردەن هەمیشە ئەو یاداشت و داواكاریانە فەرامۆش دەكات و وەڵامی ناداتەوە ، چونكە لە ئێستادا رەغەد لە ئوردەن دەژی و لەبەر هۆكاری مرۆیی لەو وڵاتە جێیكراوەتەوە.

تەئكیدیشی كردەوە رەغەد پابەندە بە ئاكاری میواندارییه‌وه‌ و دەست وەرناداتە كاروباری سیاسی عێراق و وڵاتانی دیكەش.

پێویستە بوترێت حكومەتی عێراق لە رۆژی 2ی ئەم مانگە لیستێكی بەناوی داواكراوان بڵاوكردبوەوە كە لە 60 كەس پێكهاتبوو كە یەكێك لەداواكراوەكان رەغەدی كچی سەدام حوسێن بوو.

لەبەرامبەردا رەغەد بڵاویكردەوە ئەو لەوەتەی باوكی لە سێدارە دراوە هیچ لێدوانێكی بڵاونەكردوەتەوە پێشی سەیر بوو كەناوی لە لیستی داواكراوانی حكومەتی عیراقدا هەیە.
راشیگەیاند سزای هەموو ئەوكەسانە دەدات كە بەنا ڕەوا ناوی دەبەن.

ئەگەرچی دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، رەغد و زۆربەی ئەندامانی بنەماڵەکەی روویان لە ئوردن کرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.