Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:46

سبەی دواین رۆژە بۆ وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکان

بریارە لەرۆژی 12-5-2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت
کوردستان TV
100%


سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنی کۆمسیۆنی عێراق داوای لە هاوپەیمانی و حزبەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد، تا سبەینێ لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن.

سبەی پێنج شەممە دواین رۆژە بۆ وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدەكانی حزب‌ و لایەنە سیاسیەكانی بەشدار لەهەڵبژاردنەكانی عێراق، كۆمسیۆن رایدەەیەنێت لەرێگەی نوسینگەكانیانەوە لەپارێزگاكانی عێراق ناوی ژمارەیەك كاندیدی لیستەكانیان پێگەیشتوە.

ئەمرۆ چوارشەممە سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ریاز بەدران رایگەیاند سبەی پێنج شەممە رێكەوتی 15-2-22018 دواین كات‌و وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدانی لیست‌و لایەنە سیاسیەكانی بەشدار لەهەڵبژاردنەكان، ئاماژەبەوەش دەكات كاتی پێویستیان لەبەردەست نییە بۆ دواخستنی وادەكەی.

گوتیشی تا ئێستا لەرێگەی نوسینگەكانیان لەپارێزگاكانی عێراق لیستی ناوی كاندیدانی ژمارەیەك لیست‌ و لایەنی بەشداری هەڵبژاردنەكانیان بەدەست گەیشتووە، ئاشكراشیدەكات تا ئێستا چەند لایەنێك ناوەكانیانیان بۆ نەناردون.
 
وابریارە لەرۆژی 12-5-2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوە بچێت، لەهەرێمی كوردستانیش ژمارەیەك حزب‌و لایەنی سیاسی داوا دەكەن بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لیستی ناوی دەنگدەران لەناوی دوبارە‌و مردوان پاكبكرێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.