Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:20

بەشێکی دیکەی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەکرێتەوە

بریاره‌ هەفتەی داهاتوو بکرێتەوە
کوردستان TV
100%

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی١٢٠ مەتریی شاری ھەولێر گوتی، بڕیارە هەفتەی دابێ بەشێکی دیکەی پڕۆژەی شەقامی١٢٠ مەتریی شاری ھەولێر تەواو بێت و بکرێتەوە.

شەقامی١٢٠ مەتری لە چوار ھێڵ پێکھاتووە و دیزاینەکەیشی بە جۆرێک داڕێژراوە، کە خێراییەکەی ١٠٠ کم لە سەعاتێکدایە و ھیچ تاسە و شوێنی گەڕانەوە و ترافیکلایەتی تێدا نییە، دیزاینەکەشی بە شێوەیەکی ستانداردی جیھانییە و لە ماوەی ڕابردوودا بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی کوردستان قۆناخی یەکەمی شەقامەکە کرایەوە و بەردەوامیش کاری تێدا دەکرێت بۆ ئەوەی بەشەکانی دیکەیشی بکرێتەوە.

سەرتیپ سابر قادر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی ١٢٠ مەتریی شاری ھەولێر، ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی قۆناخی یەکەمی شەقامی ١٢٠ مەتری تەواو بوو و کرایەوە، ئێستا بەشێکی دیکەی قۆناخی دووەمیشی تەواو بووە، کە چوار (کم)ـە و دەکەوێتە نێوان شەقامی ڕێگەی شەقڵاوە بۆ شەقامی کۆیە، کە نزیکە لە ماجدی مۆڵ، بۆیە بڕیارە حەفتەی دابێ ئەو بەشەیشی بکرێتەوە."

سەرتیپ سابر قادر دەشڵێ: "ئەوەی  کۆمپانیای کینجلەر لە کەرکووک تا مووسڵ ٧٥ لەسەدە، تەواو بووە و بە ھۆی قەیرانی داراییەوە ھەندێک کاری خۆیان ڕاگرتبوو، ئێستا ئەویش دەستی پێ کردووەتەوە و پارەکە قۆناغی یەکەمی کرایەوە لە ڕێی مووسڵ تا شەقڵاوە، کە ١٥ (کم) بوو، ئێستا ھاتوچووی لەسەر دەکرێت و، بەشی سێیەم لە شەقامی شەقڵاوە بۆ شەقامی کەرکووک کە ١١ (کم)ـە، چوار (کم)ی تەواو بووە لە شەقڵاوە بۆ کۆیە ھەفتەی دابێ دەیکەینەوە و بەشێک لە کۆیە بۆ کەرکووک دەمینێت، ئەویش ساڵی دابێ دەکرێتەوە."

سەرتیپ سابر  قادر ڕوونیشی کردەوە: "بە تەواوکردنی ئەوەی کۆمپانیای کینجلەر کاری تێدا دەکات ٧٥%ی پڕۆژەکە تەواو دەبێت و تەنیا ٢٥%ی دەمێنێت، ئەویش بە قۆناغێکی دیکە کاری تێدا دەکرێت و تەواو دەکرێت."

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە گوتی: "ئەوەی کۆمپانیای کینجلەر بە سولفە کاری تێدا دەکەن و ئەوەی دیکەش بەقەرز کراوە لە لایەن کۆمپانیاکانەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.