Erbil 25°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:25

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌کانه‌وه‌ خواردنگه‌یه‌ک‏‎ له‌ هه‌ولێر داخرا

كاردانه‌وه‌ی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌ خواردنگه‌یه‌ك‏‎ له‌ هه‌ولێر داخرا
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: له‌ میانه‌ی پشكنین و چاودێریه‌كانی لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازاڕ قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر له‌ رێكه‌وتی 13-2-2018 لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازار به‌ سه‌رپه‌رشتی قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر توانرا سه‌ردان و پشكنین بۆ(8) شوێنی جیا جیا بكه‌ن له‌ سنوری شاری هه‌ولێر و ناحیه‌ی عینكاوه‌ .

راشیگه‌یاندووه‌: له‌سه‌ر سكالای هاووڵاتیان سه‌ردانه‌كان بۆ چه‌ند چێشتخانه‌ و كۆگا و سوپه‌رماركێتێك بوو كه‌  كه‌م وكوڕیه‌كانی ئه‌و 8 شوێنه‌مان  تۆماركرد .

پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: ئه‌و شوێنانه‌ی پێچه‌وا‌نه‌ی ڕێنماییه‌كان بوون كاردانه‌وه‌ی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازاڕ له‌ قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر خواردنگه‌یه‌ك داخرا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.