فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامی كوتله‌ی توركمانی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێ، عێراق له‌پلانیدایه له‌سه‌ری ئه‌م مانگه‌وه رۆژانه 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌تانكه‌ر بۆ ئێران بنێرێت.
نه‌جات حسێن ، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامی كوتله‌ی توركمانی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: عێراق ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نه‌وتی هه‌نارده‌ی توركیا نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌سه‌ری ئه‌م مانگه‌وه نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران بنێرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: عێراق له‌پلانیدایه له‌سه‌ری ئه‌م مانگه‌وه رۆژانه 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌تانكه‌ر بۆ ئێران بنێرێت.
به له رووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو كاتێك بیره نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك له‌ژێر كۆنترۆڵی كورددا بوون، هه‌رێم نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه‌ی له‌رێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا عێراق كه ته‌واوی بیره نه‌وتیه‌كانی كۆنترۆڵ كردۆته‌وه، ده‌یه‌وێت ئێران بكاته به‌دیلی توركیا.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.