گۆرانیبێژی گه‌نجی كورد " دینا " له ژێر ناوی ( خۆشه‌ویستم ) تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه گۆرانییه‌كی كوردییه بڵاوكرده‌وه .
تێكست و ئاوازی ئه‌م گۆرانییه له لایه‌ن ئاوازدانه‌ری كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ئاماده‌كراوه و ده‌رهێنه‌ری ناسراو ( محه‌مه‌د جه‌میل ) یش كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه .
گۆرانی " خۆشه‌ویستم " له گوندی ئاژگه له شاری هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامدراوه ، له ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌دا ( دینا ) به جلوبه‌رگی كوردی وه‌ك خانمێكی گوندی ده‌رده‌كه‌وێت .
ئه‌و گۆرانیبێژه ته‌نیا چه‌ند مانگێكه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و له ئێستادا خاوه‌نی 3 ڤیدیۆ كلیپه ، له چه‌ند مانگێكی داهاتوش یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.