له گه‌رمیان دادگاى تاوانه‌كان سزاى پێنج ساڵ بەندکرانی بۆ ئه‌ندامێكى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش بڕییه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا عوسمان عه‌بدولكه‌ریم گوته‌بێژى ئاسایشى گه‌رمیان، رای ده‌گه‌یه‌نێت پاش کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و تەواو لە لایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە، توانرا تاوانبارێک بەناوی (عمر جمعە ربیع) بە تۆمەتى ئەندامبوون لە رێکخراوى تیرۆریستى داعش سزا بدرێت.
ئه‌وه‌شى گوت، ئه‌و تاوانباره لەدایکبووی (1981)و بە ڕەگەز عەرەب و دانیشتووی ناحیەی (جەلەولا)یه و لە ڕێکەوتی 25/10/2016 ده‌ستگیر كراوه و پاش ئەوەى دۆسیەکەی خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و سەرەڕای چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانبار بە تاوانەکەیدا، سەرەنجام رۆژی 13/2/2018 لە لایەن سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/ گەرمیان بڕیاری سزادان بۆ ئەو تاوانبارە ده‌رچوو".
گوته‌بێژى ئاسایشى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، سزادانه‌كه بەپێی ماددەی (2)ی تیرۆره و بە ماوەی(5) ساڵ و یەک مانگ زیندانی سزادراو، دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.