Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:47

گه‌نده‌ڵیه‌ک ئاشکرا بووه‌ به‌ بڕی 23 ملیۆن دۆلار

گەندەڵی 450 ملیار دۆلار زیانی لە عێراق داوە
کوردستان TV
100%


ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند له‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گه‌نده‌ڵیه‌ك ئاشكرا بووه‌ به‌ بڕی 23 ملیۆن دۆلار.

عادل نوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند. له‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گه‌نده‌ڵیه‌ك ئاشكرا بووه‌ به‌ بڕی 23 ملیۆن دۆلار.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێدایه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو رووبه‌رووی گه‌ندڵكاران ده‌بینه‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گوتانه‌ی عه‌بادیدا، به‌شێك له‌ شرۆڤه‌كاران له‌و باوه‌ڕه‌دان عه‌بادی ناتوانێت شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكات، چونكه‌ وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، عه‌بادی ناتوانێت كه‌سه‌ نزییكه‌كانی حزبه‌كه‌ی كه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون دادگایی بكات، یان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان یه‌كه‌م لیستی گه‌نده‌ڵكاران به‌ناوی "نه‌هه‌نگه‌كانی گه‌نده‌ڵی" راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ناوی 49 كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ عه‌بادیش رایانگه‌یاندووه‌، تائێستا وه‌ك یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌، 300 دۆسیه‌ ئاماده‌كراوه‌.

هه‌یسه‌م جبووری، په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌یه‌وێ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌ لیستی هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و به‌شدارن تۆمه‌تبارن به‌ گه‌نده‌ڵی.

ده‌شڵێ :عه‌بادی داوای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و  كه‌چی خۆیشی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستێت.

 

 
لای خۆشیه‌وه‌ کەناڵی (سکای نیوز) بە پشت بەستن بە راپۆرتێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کە رێژەی پارەی بەهەدەردراوی عێراق لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا لە گەندەڵیدا، 450 ملیار دۆلار بووە.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2016، عێراق لە پلەی چوارەمی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان بوو لەو ساڵە.

دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی عێراق دەستیان بەسەر حوکمڕانیی ئەو وڵاتەدا گرت، کە پارەیەکی زۆری ئەو وڵاتەیان بە هەدەر داوە، بە تایبەت لە گرێبەستە وەهمییەکانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.