Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 04:54

سەرۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبێت نەجمەدین یووسفی ده‌کات

تەمەنی خۆی بۆ پێشمەرگایەتی و خزمەتی كوردستان تەرخان كرد
کوردستان TV
#7
100%


بەبۆنەی كۆچی دوایی نەجمەدین یووسفی، به‌رێز مەسعوود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالیخۆشبێت كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە هەواڵی كۆچی دوایی سەركردە و خەباتگێڕ و شۆڕشگێری گەلەكەمان هەڤاڵ نەجمەدین یوسفی زۆر خەمبار و دڵگران بووم. نەجمەدین یوسفی تەمەنی خۆی بۆ پێشمەرگایەتی و خزمەتی كورد و كوردستان لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا تەرخان كرد و لە خەباتی خۆیدا نموونەی پێشمەرگە و كادیری نیشتیمانپەروەر و دڵسۆز و دەستپاك و خاوەن هەڵوێست بووە.

لە دەستدانی هەڤال نەجمەدین یوسفی خەسارەتێكی گەورەیە و بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هەموو هەڤاڵانی پارتی دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو نەجمەدین یوسفی بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعوود بارزانی
13ـی 2ـی 2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.