Erbil 21°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:13

400 چەکدار دەستگیرکران

سوپای میسر لەناوبردنی شانەیەكی تیرۆریستی راگەیاند
400 چەكدار دەستگیركران
کوردستان TV
100%

هێزەكانی سوپای میسر لەناوبردنی شانەیەكی تیرۆریستی راگەیاند كە لە 10 تیرۆریست پێكهاتبوون ، هەروەها لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی بۆ پاككردنەوەی نیمچە دورگەی سینا لە گروپە چەكدارەكان 400 چەكدار دەستگیركران كە كەسانی بیانی لە نێوانیاندا هەن .

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی میسر لە بەیاننامەیەكیدا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سینا بڵاویكردەوە كە هێزە ئاسمانیەكانی میسر توانیویانە 7 ئۆتۆمبێل تێكبشكێنن و هەروەها شانەیەكی تیرۆریستی تەكفیری كە لە 10 تیرۆریست پێكهاتبوون لەناو ببات كە خۆیان لە ناو خانوێك حەشار دابوو .

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتیە كە 143 مۆڵگەی تیرۆریستان لەناوبردران و 79 بۆمبی چێنراو تەقێنرانەوە

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.