پەرلەمانتاریكی وڵاتی كوێت رەخنە دەگرێ كە لە وڵاتەكەی كۆنگرەی بنیاتنانەوەی عێراقی لەخۆ گرتووە و رایگەیاند: حكوومەتی بەغدا تۆمەتبارە بە هەرەسهێنان و پێویستە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت.
سەفا هاشم پەرلەمانتاری كوێت لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا پەندێكی چینی هێناوەتەوە و دەڵێ: بەر لەوەی ماسیەكەم پێ ببەخشی، تێمبگەیەنە چۆن راوی بكەم ، وەك دیارە حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق لە دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەدا شكستیان هێناوە و خزمەتگوزاری ئەوتۆیان پێشكەشی گەلەكەیان نەكردووە، ئایا بۆچی 100 ملیار دۆلاریان پێ بدرێت؟
سەفا هاشم راشیگەیاندووە: كە حكومەتی عێراق فاشیلە و نابێت بەو شێوەیە پارە بخرێتە خزمەتی و ناكۆكی زۆر لە نێوان لایەنەكانیدا هەیە و گەندەڵیش سەرجەم جومگەكانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.
سوهێل تاهیر/ كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.