Erbil 35°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:28

دوو فیلمی کوردی له‌ له‌ وڵاتی ئیتالیان

لەچەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی بەشداری کردووە
کوردستان TV
100%


دوو فیلمی کوردی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سان ماورۆی ئیتالیا لەبەشی کێبەرکێ نمایش ئەکرێن.

 دوو کورتە فیلمی "چارەکێک هیوا" لە نووسین و دەرهێنانی جەمشید بەهرامی و کورتە فیلمی brunt scrambled egg لەنووسین و دەرهێنانی ئیدریس عەبدی گەیشتونەتە، قۆناخی پێش کۆتایی فێستیڤاڵی نێوەنەتەوەیی فیلمی "سان ماورۆ".

ئەم دوو فیلمە بەرهەمی دوو فیلمسازی ڕۆژهەڵاتیین و لە دووهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "سان ماورۆ"ی ئیتالیا بۆ بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون و دواتریش هەڵبژێردراون بۆ بەشی نیوە-فیناڵیستی ئەم فستیڤاڵە. 

کورتە فیلم "چارەکێک هیوا" پانزدە خولەکە و بە دوو زمانی کوردی و ئاڵمانی لە ئالمان بەرهەمهێنراوە و ئەکتەرەکانی بریتین لە فاتێح ساڵەحی، ئاوات سدیقی نیا، لێنیا کاروان، ڕۆژوان محەممەدی و کەژوان محەممەدی. کورتە فیلمی brunt scrambled egg پانزدە خولەکە و لەباشووری کوردستان بەرهەمهێنراوە و ئەکتەری ئەم فیلمە شیلان وەکیلییە.

 جێگای ئاماژەیە کەکورتە فیلمی "چارەکێک هیوا" پێشووتر لەدووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێوەنەتەوەیی فیلمی سلێمانی نمایش کرابوو. 

هەروەها کورتە فیلمی brunt scrambled egg پێشووتر لەچەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وەکوو دەیەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سۆسی مەغریب و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی تورکیە،یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی ئوردون و دووهەمین فێستێڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی لاوانی ئاسیا لەوڵاتی چین ،چوارەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سەماوە و فێستیڤاڵی فیلمی مەیامەی ئامریکا و چەندین فێستیڤاڵی دیکە بەشداری کردووە. 

ئاماده‌كردنی: سامی كاكه‌

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.