له‌چه‌ندین بۆنه و یادی جیاوازدا باس له په‌ره‌پێدان و دروستكرنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ده‌ربه‌ندی ڕانیه كراوه به‌ڵام ته‌نها له به‌ڵێن و په‌یمانه‌كان زیاتر تێپه‌ڕی نه‌كردوه
له‌و باره‌وه (ئارام پیرۆت) به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی گه‌شت و گوزاری ڕاپه‌ڕین به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شت و گوزاری بۆ ده‌ربه‌ندی ڕانیه له‌به‌رده‌ستدا نییه‌و ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ و پێشتر باسی لێوه‌كراوه ته‌نها قسه‌و بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌ما بوه
ناوبراو گوتیشی ئێمه چه‌ندین جار داوامان كردوه و به‌نوسراوی فه‌رمی سه‌روی خۆمان ئاگادار كردۆته‌وه كه ئه‌و ناوچه گه‌شت و گوزاریه پشتگوێ نه‌خرێ و پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری لێ دروستبكرێ هه‌م بۆ ناساندنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و هه‌م بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌هه‌ندێك كه‌ناڵ و سایت و ماڵپه‌ڕه‌كان به‌ڵێنى دروستكردنی پڕۆژه‌ی گه‌شت و گوزارو به یه‌ك گه‌یاندنى هه‌ردوو كێوى ئاسۆس و كێوه‌ره‌ش له رێگه‌ى ته‌له‌فریك له‌ده‌ربه‌ندی ڕانیه له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحێد كه به‌ر له چه‌ند مانگێك له شارى ڕانیه به خه‌ڵك درابوو ، له بانگه‌شه‌و قسه زیاتر هیچیتر نه‌بوه‌و شتێكی له‌و جۆره بونی نییه .. ئه‌وه‌ى كه هه‌یه ته‌نیا به جووت ساید كردنى جاده‌ى رانییه- قه‌ڵادزه یه
ناوبراو له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی كوردستان tv داوای كرد كه هه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ر و كۆمپانیایه‌ك بیه‌وێ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و گه‌شت و گوزار له ده‌ربه‌ندی ڕانیه جێبه‌جێ بكات ئه‌وان هاوكار و پشتیوانی ده‌كه‌ن به‌مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی ڕێنمای و یاساكانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ده‌رنه‌چێت. به‌ڵام تائێستا هیچ پلانێكی جدی نییه
شیاوى باسه: ده‌ربه‌ندی ڕانیه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی قه‌زای رانیه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگه‌ی سلێمانی و ناوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی سنوری شاره‌وانی هه‌رسێ قه‌زای قه‌ڵادزێ و ڕانیه‌و دوكانه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته جوگرافیه‌كه‌ی و چه‌م و ڕوباره‌كانی كه ده‌ڕژێنه ناو ده‌ریاچه‌ی دوكان كه‌شێكی دڵڕفێن و گه‌شتوگوزاری به‌و ده‌ڤه‌ره به‌خشیوه به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی پڕۆژه‌ی گه‌شت و گوزاری و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه نه‌تواندراوه ئه‌و شوێنه گه‌شتو گوزار و شوێنه‌واریه وه‌ك شوێنه‌كانی دیكه‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بناسرێ و سودی لێوربگیرێ
كوردستان تیڤى:رزگارمامه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.