Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:32

شه‌ڕڤانان کۆپته‌رێکی سوپای تورکیان خسته‌ خواره‌وه‌

له‌ چوارچێوه‌ی له‌شكركێشییه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین
کوردستان TV
100%

له‌ چوارچێوه‌ی له‌شكركێشییه‌كه‌ی سوپای توركیا به‌ ناوی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتون بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین شه‌رڤانان كۆپته‌رێكی سوپای توركیان له‌ گوندێكی سه‌ربه‌ناحیه‌ی راجۆ به‌ردایه‌ خواره‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌وتنه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ توركییه‌كه‌ بێ وه‌ڵام نابێ و ئه‌وان كاردانه‌وه‌ی توندیان ده‌رحه‌ق به‌و كرده‌وه‌یه‌ ده‌بێ.

هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌ 20-1-2018 ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌ ناوی چڵه‌ زه‌یتون بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ست پێكردووه‌و تا ئێستاش شه‌ره‌كه‌ له‌ نێوان شه‌رڤانان و سوپای توركیا و لایه‌نگرانی له‌ سوریا به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولاشدا قوربانی زۆر كه‌وتۆته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیلیش بوونه‌ته‌ قوربانی و چه‌ندین گوندی كوردانیش له‌و ناوچانه‌ خاپوور بوون. هاشێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق كه‌ كرایه‌ سه‌رشاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراێندراوه‌كان ،كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چۆن له‌ ئاست ئه‌و هێرشه‌دا بێ ده‌نگ بوون ، ئاواش له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشییه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بێده‌نگن.

ئاماده‌كردنی:رزگار

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.